کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی ئیلام

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی ئیلام 2

له‌ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوی “میهدی سادقی” له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه‌ سزای زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،”میهدی سادقی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌یه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌روه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه‌.