کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر ئه‌مجه‌د به‌ختیاری

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر ئه‌مجه‌د به‌ختیاری 1

“ئەمجەد بەختیاری” بەهۆی بەشداریی لە شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، بە تۆمەتی بێ بنه‌مای “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن دادگای ئینقلابی دێولانه‌وه‌، سزای ١٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی شه‌لاقی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەمجەد بەختیاری تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی دێولان، لەم دواییانەدا بە بیانووی “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردوودانی شۆڕشی ژینا”، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه‌ هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی سنه،‌ به‌ تۆمه‌تی “به‌شداری له‌ خۆپێشاندان” و “سووكایه‌تیكردن به‌ ڕێبه‌ری” له‌ مافی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بێبه‌ری كرا.