ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “پێگاه سادات فه‌خرایی” و ٨ مانگ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاق به‌سه‌ر “نێدا ناجی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پێگاه سادات فه‌خرایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێرانه و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ دوورخراوه‌نه له تاران، زه‌وتكردنی ئۆتۆمبێلی باوك و مۆبایلی شه‌خسی خۆی و هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی شۆفێری و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه، ناوبراو له به‌رواری ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و دره‌وونی كراوه و پاشان بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك گوازراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر سزای ٨ مانگ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاق، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له مۆبایل و دووساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی به‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری تاران به‌ناوی “نێدا ناجی” دا سه‌پاندووه.