به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئیدریس منبه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی “نۆژین”، به‌شێوه‌ی غیابی له‌لایه‌ن لقی ١٠٦ی دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان و ٤٠ زه‌ربه قامچی مه‌حكووم كراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “ئیدریس منبه‌ری” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. ئیدریس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا و جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له لقی ١٠٦ی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه به‌ڕێوه چوو.