له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای سێ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ر یه‌كێك له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا” به‌ناوی “دانیال ئه‌حمه‌دی كافشایی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دانیال ئه‌حه‌مه‌دی كافشایی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی شای ئیسفه‌هان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و ١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراوه.