“ڕه‌زا ڕاسخی” چالاكی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “ڕه‌زا ڕاسخی” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مووسا ئاسف حسێنی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ زیندانی بۆستان ئاباد مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه سیاسیه پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، بۆ ٩ مانگ كه‌م كراوه.