کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌زای ماڵی به‌ سه‌ر “ساسان چه‌مه‌ن ئارا”

سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌زای ماڵی به‌ سه‌ر ساسان چه‌مه‌ن ئارا

“ساسان چه‌مه‌ن ئارا” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و جه‌ریمه‌ی نه‌خدی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی حوكمی لقی دادگای ئینقلابی ئیلام، “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دژبه‌رانی نیزام” به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری تارانه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.