“حه‌میدڕه‌زا ڕه‌ستگار” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ماهه‌شه‌هر و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری بێهبه‌هان، له‌سه‌ر چوار په‌روه‌نده‌ی ساخته دا، له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی بێهبه‌هان و به شێوه‌ی غیابی به زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراوه.
“حه‌میدڕه‌زا ڕه‌ستگار” له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ماهشه‌هر به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به شه‌ش مانگ و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی بێهبه‌هان ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی ڕه‌د كردووه و ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی ئه‌و شاره به په‌رداختی ١٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵیش سزا دراوه. هه‌روه‌ها حوكمی پێنج سڵ زیندانی حه‌میدڕه‌زا به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كراوه.