“محه‌ممه‌د عه‌باس زاده” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و په‌رداختی ٢٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی و هه‌ندیك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ئیلام ئەو هونەرمەندەی بە “بێڕێزیکردن بە ئیمامان و بڵاوکردنەوەی درۆ” تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی مانگی گوڵان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بە نووسینی ٥٠٠ لاپەڕە وتار بە دەستوخەتی خۆی سەبارەت بە “ئەنجامی بێڕێزی بە پیرۆزییەکان لە قیامەت” مەحکووم کراوە. ناوبراو پێشتریش لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوە و نائارامییەکان، خوێندنی سروود بۆ ژینا ئەمینی، تێکدانی بیر و ڕای گشتی و پێوەندی لەگەڵ دوژمنان” بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی و په‌رداختی ٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی و لێدانی ٧٤ زه‌ربه قامچی مەحکووم کرابوو.