بە پێی حوکمی دادگای ئینقلابی ڕژیم، محەممەد مەهدی محەممەدی زیندانی سیاسی خه‌ڵكی تاران، بە ٦ ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مەحکووم کراوه.
محەممەد مێهدی محەممەدی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و “دروووست كردنی ته‌قه‌مه‌نی به مه‌به‌ستی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” به شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.