به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حوكمی چوار ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژی به‌ندكرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به ناوی “جه‌مشید عه‌زیزی” له لقی ١١ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ئوستانه پشڕاست بووه‌ته‌وه.
“جه‌مشید عه‌زیزی” ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای سزادانی ئیسلامی زۆرترین سزا واته، سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.