به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج سزای یه‌ك ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی به‌سه‌ر “په‌ریسا ساڵحی” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی ئابووری دا سه‌پاندووه.
“په‌ریسا ساڵحی” خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزه‌كانی حكوومه‌ت وێڕای پشكنینی ماڵه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. به‌پێی حوكمی دا‌دگای ئینقلابی كه‌ره‌ج، “په‌ریسا ساڵحی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شاری زه‌نجان مه‌حكووم كراوه.