کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر ویدا محه‌ممه‌دی له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر ویدا محه‌ممه‌دی له‌ تاران 1

ویدا محه‌ممه‌دی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ویدا محه‌ممه‌دی به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ چوار ساڵ و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ كه‌ یه‌ك ساڵ و دوو مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێشتا مۆبایل و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان ڕاده‌ستی نه‌كردووه‌.