به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، شه‌كیلا مونفه‌رد چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به حه‌وت ساڵ و حه‌وت مانگ و ده ڕۆژ به‌ندكران سزا دراوه.
عه‌لی شه‌ریف زاده‌ی ئه‌رده‌كانی پارێزه‌ری شه‌كیلا مونفه‌رد له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌سایشی گشتی و ڕووخاندنی ئه‌مواڵی گشتی به شه‌ش ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات به یه‌ك ساڵ زیندان و ده زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.