ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سزای 15 ساڵ و حەوت مانگ زیندان بەسەر “محەمەدحەبیبی” “ڕەسوڵبوداغی” و “جەعفەرئیبراهیمی” له‌لایه‌ن دادگای “ئێنقلاب“ی شاری تارانه‌وه سەپێندرا،
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كه‌س لە مامۆستایانی زیندانیکراو کەلە 10ی مانگی گۆڵانی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌وڕۆ له‌لایه‌ن دادگای “ئینقلاب“ی تارانه‌وه بە 15 ساڵ وحەوت مانگ زیندان سزادراون و قەدەغەکردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هەروەها به‌شدار نه‌بوون له ڕێكخستنی ڕێکخراوە کۆمەلایەتی و سیاسییەکان لە ڕیزی ئەو سزایانەی ترن کە بەسەر سێ مامۆستادا سەپێندراون.