کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “یاسر نه‌ورووزی” له‌ جوانڕۆ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر یاسر نه‌ورووزی له‌ جوانڕۆ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوی “یاسر نه‌ورووزی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و چالاكی ژینگه‌پارێزی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “یاسر نه‌ورووزی” مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.