کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “گوڵاڵه‌ وه‌ته‌ندووست” له‌ سنه‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر گوڵاڵه‌ وه‌ته‌ندووست له‌ سنه‌ 4

له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، “گوڵاڵە وەتەندووست”، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری  مەریوان، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتەكانی “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام”، “تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی” و “هاوكاری لەگه‌ڵ دژبەرانی ڕژیم” سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوه‌.

دانیشتنی دادگای ناوبراو کۆتایییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوە چووە و دۆسیەکەی بەمەبەستی پێداچوونەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان (سنە) ڕەوانەکراوە. “گوڵاڵە وەتەندووست” ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکرا. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جار به‌هۆی چالاكییه‌كانی له‌ بواری مافی ژنان دا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینه‌ویه‌ لێكراوه‌.