کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “کەماڵ لوتفی” له‌ شاری دێولان

سپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر کەماڵ لوتفی له‌ شاری دێولان 2

“کەماڵ لوتفی”، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازه‌كانی كوردستان، لەلایەن دادگای ئینقلابی دێولان بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای ١ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” سزای ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “بێڕێزی بە خومەینی” سزای ٢ ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە ره‌چاوگرتنی ماددەی ٥١٠ لە یاسای دادگاییکردنی تاوانەکان (یاسای کۆکردنەوەی سزاکان)، قورسترین سزا بۆ کەماڵ لوتفی تەمەن ٤٦ ساڵ، واتا ٢ ساڵ زیندانی بۆ جێبەجێ دەکرێت. “کەماڵ لوتفی” باوکی “ڕه‌زا لوتفی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری دێولانه‌ و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوای بانگکران بۆ دادگای ئینقلابی قوروە دەستبەسەر کرا. سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو باوکە دادخوازە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.