دادگای دەوڵەتی تورکیه‌ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بەسەر “سێڵدا ماندووز” ڕۆژنامەنووسی كوردی خه‌ڵكی “دیاربه‌كر”دا سەپاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤی توركیا،دوێنێ دادگای دەوڵەتی تورکیه لە شاری “قارس”، “سێڵدا ماندووز”ی بە تۆمەتی “ته‌بلیغ بۆ ڕێکخستن دژی ده‌وڵه‌ت” به یه‌كساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرد. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های لیری توركیا به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، ڕژیمی ئه‌ردووغان ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئازاری چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا به ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس له‌و وڵاته له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.