کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران 1

“سه‌با ئازه‌رپه‌یك” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندانی ته‌عزیزی، جه‌ریمه‌ی ماڵی و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌.

“سه‌با ئازه‌رپه‌یك” له‌لایه‌ن دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كتان”، “بێڕێزی كردن به‌ به‌رپرسانی نیزام” به‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه پێشتریش سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری” وه‌زیری ئه‌و كاتی كار و ڕێكخراوی سه‌مت، ده‌ستبه‌سه‌ر  به‌ زیندان مه‌حكووم كرابوو.