“مێهرداد ده‌رواع” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی دوورگه‌ی قشم، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی به‌نده‌ر لنگه‌وه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌علیقی و ١٠٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “مێهرداد ده‌رواع” به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌علیقی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٠٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه حكووم كراوه. ناوبراو خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.