دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوی “نه‌سرین حه‌سه‌نی”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرین حه‌سه‌نی” به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌فته‌نامه‌ی “سیاحه‌تی شه‌رقه” و خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو پاش بانگكرانی بۆ دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.