“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری و له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ئێران خۆدڕه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
ساڵی ڕابردوو، ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و چه‌ند جاریش بۆ ناونده ئه‌منیه‌كان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا. ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌رچوو و وێڕای گیرۆده‌بوونی به چه‌ند نه‌خۆشی، بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. ناوبراو له‌سه‌ر هه‌ندێك تۆمه‌تی بێ به‌نه‌ما به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه و له زیندان دا له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك بێبه‌ش كراوه.