ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ر “فه‌رناز حسێن زاده” و سزای به‌ندكرانی به‌سه‌ر “نه‌رگس حسینی”، “عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت” و “ڕه‌زا عه‌سكه‌ری” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رناز حسێن زاده” هونه‌رمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی تاران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی و ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كاشان به‌ناوی “نه‌رگیس حسێنی” دا سه‌پاندووه و ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵی زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه و خوێندكارێكی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دان به‌ناوی “ڕه‌زا عه‌سكه‌ری” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه.