به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فریشتە مەنسووری”، چالاکی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی سەر بە ئوستانی ئیلام کە له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فریشتە مەنسووری”، شاخەوان و دەرچووی زانكۆی پزیشكی، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و پاش ماوه‌یه‌ك بە دانانی بارمتەی ٥٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی یەکەی دادگای ئینقلابی “سەراوڵە”وه بە تۆمەته‌كانی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، “بێڕێزی بە ڕێبەری” و “پیلانگێڕی دژ بە ئه‌منیه‌تی میللی” سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەر سه‌پێندراوه.