کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی ئیلام

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فریشتە مەنسووری”، چالاکی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی سەر بە ئوستانی ئیلام کە له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فریشتە مەنسووری”، شاخەوان و دەرچووی زانكۆی پزیشكی، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و پاش ماوه‌یه‌ك بە دانانی بارمتەی ٥٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی یەکەی دادگای ئینقلابی “سەراوڵە”وه‌ بە تۆمەته‌كانی “تێکدانی ئاسایشی گشتی”، “بێڕێزی بە ڕێبەری” و “پیلانگێڕی دژ بە ئه‌منیه‌تی میللی” سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەر سه‌پێندراوه‌.