ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، چالاكێكی مه‌ده‌نی و كه‌لتووری خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر“ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “كه‌ژاڵ نه‌سری” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ژاڵ نه‌سری” ڕێكه‌وتی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداری ئیتلاعاته‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ركرا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پاش سێ حه‌وتوو زانیاری‌یان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی به‌ده‌ست هێنابوو، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ٢٠ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ پاش یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران و مانگرتنی دوو ڕۆژه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازادكرابوو.