کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی له‌ تاران 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی تاران به ناوی “مه‌جید ته‌وه‌كۆلی” له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی حوكمی لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، “مه‌جید ته‌وه‌كۆلی” به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ پێنج ساڵ و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو به‌ ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ فه‌زای مه‌جازی و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ تاران و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه‌.