کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری بانه

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری بانه

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕه‌حمان(عۆمه‌ر) سۆله‌یمانی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری بانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن و ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چوار چالاكی كرێكاری شاری بانه به‌ناوه‌كانی “فاتێح مه‌جیدی”، “ڕه‌حمان سۆله‌یمانی”، “په‌روین عه‌بدۆڵڵاپه‌ناه” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی” له‌ لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی ئه‌و شاره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “میرزایی” به‌ڕێوه‌چووبۆ. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چوار چالاكه‌ كرێكاریه‌ بریتیه‌ له‌: “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزۆسیۆنه‌كان” به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ له‌لایه‌ن چالاكانی كرێكاریه‌وه‌ ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار چالاكی مه‌ده‌نی شاری بانه به‌ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن عێزه‌تی”، “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی”، “ئه‌فشین ڕه‌شیدی” و “فوئاد فارۆقی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. پێویسته بوترێت كه‌ “ڕه‌حمان سۆله‌یمانی” ماوه‌ی ٧ مانگه‌ به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری غوده‌یه‌ك له‌ به‌شی مۆره‌كانی ملی له‌سه‌ر ویلچێر هاتووچۆ ده‌كات و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.