ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان، ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانی فارس، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی فیرووزئاباد له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” سه‌رجه‌م به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. شۆرای هاوئاهه‌نگی وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمه ڕایگه‌یاند: به په‌روه‌نده‌سازی و زیندانی كردن ده‌نگی مافخوازی موعه‌لیمان كپ ناكرێت.