به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “عیسا ئیبراهیم زاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ڕه‌زایی” سزای پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عیسا ئیبراهیم زاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی نهێنی له كۆمه‌ڵه” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌كی كڵاشینكۆف به ١٧ قه‌بزه فیشه‌كه‌وه له ماڵ” به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی یاسای سزادانی ئیسلامی زۆرترین سزا واته پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵ بچووكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كرابوو. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه پاش ٥٣ ڕۆژ به‌دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا و دواتر له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.