کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی خوێندكاری له‌ زاهیدان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی خوێندكاری له‌ زاهیدان 1

لقی ٢ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، چالاكێكی خوێندكاری به‌ ناوی “میلان(فاتمه‌) خواجه‌یی” له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خستووه‌ته‌وه‌ و پێنج مانگ زیندانی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی حوكمی دادگا، “میلان خواجه‌یی” به‌ بیانووی بڵاوكردنی تراكتی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزام و نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواری مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانالێكی تیلێگرامی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ و به‌ پێنج مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.