کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زاهیدان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ زاهیدان 1

“عه‌لی ناڕوویی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی زاهیدان كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و فیلمی دانپێدانانی زۆره‌ملێی له‌ ته‌له‌فزیوون بڵاو كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ١٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

“عه‌لی ناروویی” ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهیدانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر گه‌ڵانته‌ری ١٦ی زاهیدان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌لووچه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به‌ ئیعترافی ئیجباری دژبه‌ خۆی كرا و ڕۆژی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌ چوو.