کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌، دادگای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “مێهدی ڕاسخی”، سزای ٦٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكوانانی مافی ژن له‌ پارێزگای گیلان دا سه‌پاند.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت، “زۆهره‌ دادڕه‌س” به‌ تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ و تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ ٩ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها، “فرووغ سه‌میع نیا”، “سارا جه‌هانی”، “یاسمه‌ین حه‌شده‌ری”، “شیوا شاه سیا”، “نگین ڕه‌زایی”، “مه‌تین یه‌زدانی”، “ئازاده‌ چاووشیان” و “زه‌هرا دادڕه‌س” به‌تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی دژبه‌ری ڕژیم و ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “جلوه‌ جه‌واهری” و “هوومه‌ن تاهری” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌یانی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیانه‌ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كتان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌ شاره‌كانی ڕه‌شت، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، لاهیجان و فوومه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-