“مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” چالاكی ژینگه‌یی و به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه كه له به‌رواری ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن دادگای شاری حه‌كاری به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كورد” به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له زیندانی حه‌كاری دا بووه و پاش دادگاییكردن، بۆ زیندانی وان گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو پاییزی ساڵی ڕابردوو، به هۆی به‌شداریكردن له بزووتنه‌وه‌ی ژینا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرا و ناچار به كوچكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان بوو. مه‌هیار له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و وڵاتی توركیا هه‌ڵهات، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “مه‌هیار ئه‌حمه‌دی” له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.