له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ر “حسێن واحدی” بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی دا سه‌پاندووه.
شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌و‌اڵه، سه‌پاندنی یه‌ك ساڵ زیندان به‌سه‌ر “حسێن واحدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. “حسێن واحدی” ناسراو به “داریووش ئه‌شكانی”، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنۆرده‌وه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی درۆ و ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.