به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای ئینقلابی ئیلام سزای زیندانی به‌سه‌ر پێنج به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگاری”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “حسێن باپیروه‌ند”، “فه‌رشاد ئایینی” و دكتۆر “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده”دا سه‌پاندووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، دادگای ئینقلابی ئیلام سزای زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ٨ به‌ندكراوی شۆڕشی ژینادا سه‌پاند. ڕاپۆرتی سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی “ناسر ڕه‌زایی”، “وه‌حید چاوه‌ران” و “محه‌ممه‌د حسێن حاسڵی” كه سه‌رجه‌م به ٣٦ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، زاهیدان و كرمان مه‌حكووم كرابوون، بڵاو كرایه‌وه. به‌پێی حوكمی دادگا، “عه‌زیم یادگاری” به ١٠ ساڵ و سه‌عدۆڵڵا ئایینی” به ١٢ ساڵ زیندان، “حسێن باپیروه‌ند” و “فه‌رشاد ئایینی” هه‌ر دوو خه‌ڵكی دێهلۆڕان و دكتۆر “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار، هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.