“سینا یووسفی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، “سینا یووسفی” پارێزه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه هۆكاری سازكردنی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، دژایه‌تیكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی قازی دۆسیه‌كه‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان بووه كه تێدا سێ لاوی بێ‌تاوان به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.