کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له‌ كه‌ره‌ج

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له‌ كه‌ره‌ج

ئه‌میرحسێن كووهكه‌ن پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی حوكمی دادگا، “ئه‌میرحسێن كووهكه‌ن” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان سزا دراوه‌. ناوبراو ڕۆژی ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.