ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، دادگای ئانكارا سزای زیندانی به‌سه‌ر “سه‌لاحه‌دین دمیرتاش” و ٣٥ ئه‌ندامی دیكه‌ی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ناسراوه به كه‌یسی “كۆبانی” و ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكی باكووری كوردستانیش بۆ مه‌حكووم كردنی حمایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌داعش خۆپێشاندانیان كرد و له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا ٥١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی برینداربوون. شایانی باسه كه دادگای ئانكارا داوای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ “فیگن یۆكسه‌ك دا‌غ” و “سه‌لاحه‌دین دمیرتاش” و ٣٤ ئه‌ندامی “هه.ده.په” كردووه.