له ڕۆژانی ڕابردوودا، “عەبدولقادر خونسەرد”، خاوەنی دوو نیشانی کێبڕکێی جیهانی “مووی تای”، لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژبە نیزام” و “بێڕێزیکردن بە ڕێبه‌ری”، به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەبدولقادر خونسەرد” کە ئێستا لەبەر دۆسیەیەکی دیکە لە زیندانی سەقزدا ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، لەم دوایییانەدا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، بە کرانەوەی دۆسیەیەکی نوێ، به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی دیكه و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شاری سووسه‌نگرد مه‌حكووم كراوه.