ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی “عه‌لی گوڵ محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی گوڵ محه‌ممه‌دی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش لێپرسینه‌وه ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و به‌یاننامه” به ٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.