له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “مه‌سعوود دارسه‌نج” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٣٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود دارسه‌نج” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و هه‌ناردنی وێنه و فیلم بۆ میدایاكانی دژبه‌ری حكوومه‌ت” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و تراكت له نێو شار” به ٣٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.