له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بەناوی “کەماڵ هاشمی” خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوه حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری پیرانشار ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژبه نیزام” به ١٦ مانگی زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه “كه‌ماڵ هاشمی” ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه له شاری ورمێ ڕاگوێزرا.