له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “په‌سوێ”ی پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان قادری”، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوه، بە 3 ساڵ و 3 مانگ زیندانی تەعزیری سزادراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە 2 ساڵ و 7 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانی تەعزیری و هەروەها، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە 7 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. جێگای ئاماژەیە کە، “ڕەحمان قادری” مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ.