ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “لوقمان پێشیار”، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “لوقمان پێشیار” شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، پاش تواوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.