“محه‌ممه‌د عۆبه‌ید حه‌قیقیان” كارمه‌ندی پێشووی دادگوسته‌ری سنه، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دعۆبه‌ید حه‌قیقیان” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و پاش لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی زیندانی سنه ڕاگوێزرا.