“مێهدی یه‌راحی”، هونه‌رمه‌ند و گوڕانیبێژی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.
“مێهدی یه‌ارحی” ماوه‌یه‌ك له‌وبه‌ر گورانییه‌كی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا خوێند و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی موزیكه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. “زه‌هرا مینوویی” پارێزه‌ری مێهدی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، زۆرترین سزا، واته یه‌ك ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.