کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “مێهدی و محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می”

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێهدی و محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاوا دوو برای به‌ ناوه‌كانی “مێهدی و محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می” سه‌رجه‌م به‌ ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “مێهدی و محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامێتی له‌ گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕژیم” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ چوار ساڵ و ٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.