کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “موژگان كاڤووسی” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر موژگان كاڤووسی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران سزای زیندانی به‌سه‌ر “موژگان كاڤووسی” چالاكی مه‌ده‌نی كوردی دانیشتووی ئه‌و ئوستانه‌دا سه‌پاند.

ڕۆژی ڕابردوو “موژگان كاڤووسی” له‌ په‌یجی تابه‌تی خۆیددا له‌ ئینستاگرام ڕایگه‌یاند كه‌ حوكمی سه‌ره‌تایی دادگای ئینقلابی ساری به‌ ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و به‌پێی ئه‌و حوكمه، سزای ٦٢ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ناوبراو مامۆستای زمانی كوردی و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا”یه‌ و پێشینه‌ی چه‌ند جار به‌ندكران و زیندانی له‌ كارنامه‌ی چالاكییه‌كانی دا هه‌یه‌.